Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:11

له‌ دوو ته‌قینه‌وه‌که‌ی که‌رکوک 19 چه‌کداری حه‌شدی شه‌عبی کوژران و برینداربوون

له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ ته‌قه‌یه‌كی زۆر له‌ هاووڵاتیان كراوه‌
کوردستان TV
#9
100%

دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له‌نێو شاری كه‌ركوك روویدا و به‌ پێی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش 6 چه‌كداری سه‌رایه‌ی سه‌لام  و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق كوژراون و 13 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌ شه‌قامی ئه‌تله‌س له‌ نێو شاری كه‌ركوك روویداوه‌، كه‌ گرووپی سه‌رایه‌ی سه‌لام كردۆته‌ ئامانج.

ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌میش له‌ پشت شاره‌وانی كه‌ركوك بووه‌، كه‌ گرووپی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قی كردۆته‌ ئامانج ،له‌ ئاكامدا 19 چه‌كداری ئه‌م دوو گرووپه‌ كورژران و برینداربوون.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ ته‌قه‌یه‌كی زۆر له‌ هاووڵاتیان كراوه‌.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.