Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 15:43

بریاره‌ سبه‌ی مه‌رزی په‌روێزخان بکرێته‌وه‌

دوای سێ هه‌فته‌ له‌ داخستنی بڕیاره‌ بكرێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئەندامێكی ئەنجوومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند ، رۆژی دووشەممە 6-11-2017 دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان دەكرێتەوە.

ئەحمەد كەلاری، ئەندامی ئەنجوومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و نوێنەری بازرگانانی گەرمیان، لە شاری كرماشانی ئێرانەوە رایگەیاند، لەگەڵ شەهریار حەیدەری بەڕێوەبەری گومرگی كرماشان و کاشفی سەرۆكی ژووری بازرگانی كرماشان كۆبوونەوەی چڕكراوە لەسەر كردنەوەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان.

جەختی لەوەش كردەوە، زیاتر لە 10 رۆژە سەرقاڵی ئەو كارەن، دواجار توانیویانە بڕیاری كردنەوەی دەروازەكە بخەنە بوار جێبەجێكردنەوە.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان راگه‌یاند، دوای سێ هه‌فته‌ له‌ داخستنی بڕیاره‌ مه‌رزی په‌روێزخان بكرێته‌وه‌.

ئارام سایه‌خان، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان ئاشكرای كرد: "په‌یوه‌ندیمان به ‌به‌رپرسانی مه‌رزه‌كه‌ له‌ دیوی ئێرانه‌وه‌ كردووه‌، ئه‌وان پێیان راگه‌یاندووین، له‌ماوه‌ی ئه‌م سێ هه‌فته‌یه‌ كاری رێكخستنه‌وه‌و گێڕانه‌وه‌ی شوفێرو بازرگانانمان ئه‌نجامداوه‌ و له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ 48 كاتژمێری دیكه‌ مه‌رزه‌كه‌ به‌رووی كاری بازرگانی و هاووڵاتیان ده‌كرێته‌وه‌. گوتیشی: ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه‌ سبه‌ی دووشه‌مه ‌مه‌رزی پەروێزخان بكرێتەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.