Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 12:28

وەزیری دەرەوەی سعوودیە: ئێران حووسییەکان هان دەدات

ئێران قسەکانی سعوودیه‌ بێ بنەما و پێکەنیناوی وەسف ده‌كات
کوردستان TV
100%

عادل ئەلجوبیر، وەزیری دەرەوەی سعوودیە، رایگه‌یاند" ئێران حووسییەکان و لایەنگرانی سەرکۆماری پێشووى یه‌مه‌ن پڕ چەک دەکات و لەدژی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و بەتایبەت یەمەن هانیان دەدات.

وەزیری دەروەی سعوودیە حووسییەکانی بەوەش تاوانبار کردووە کە وڵاتەکەیان تووشی برسێتی و هەژاری کردووە و هاوکات زیاتر لە چوار ملیۆن منداڵ لە خوێندن بێبەری بوون و دەلێت دەستی ئیران لە پشتی هەموو ئەم قەیران و پیلانانەوەیە.

لە بەرانبەردا بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کاردانەوەی بۆ ئەو گوتانەی عادل ئەلجوبیر هەبووە و قسەکانی بە بێ بنەما و پێکەنیناوی وەسف کردووە.

تێزانین شەوی ڕابردوو مووشەکێک لەلایەن حووسییەکانى یه‌مه‌نەوە ئاراستەی سعوودیە کراوە ، کە به‌ گوتەی بەرپرسانی سعوودیە، لە نزیک ڕیاز پووچەڵ کراوەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.