دواى راگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیی ھەرێمی كه‌ته‌لۆنیا و ده‌رچوونى بریارى ده‌ستگیركردنیان له لایه‌ن حکومەتی ئیسپانیاوه، كه بووه هۆى هه‌لهاتنى سه‌رۆك و به‌شێك له وه‌زیره‌كانى حكومه‌تى كه‌ته‌لۆنیا بۆ به‌لجیكا، ئه‌مرۆ کارلۆس پۆگیدمۆنت سەرۆکی کەتەلۆنیا لەگەڵ چوار وەزیری پێشوو، خۆیان رادەستی پۆلیسی بەلجیکا کرد‌و بڕیارە داواکاری گشتی بەلجیکا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ووردەکاری راده‌ستكردن و دوورخستنەوەیان رابگەیەنێت.
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە لە دوو دادگای جیای ئیسپانیا بەڕێوە دەچێت، سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کەتەلۆنیا و جێگری سەرۆک و 12 ئەندامی حکوومەتی کەتەلۆنیا و سەرۆکی پەرلەمانی کەتەلۆنیا و پێنج ئەندامی دەستەی دیوان، بە مەبەستی وەرگرتنی وتەکانیان لە 2-3 تشرینی یەکەم بانگھێشتی دادگای باڵا کران.
پێشتر خۆزێ مانوێل مازا داواکاری گشتیی ئیسپانیا، بە تۆمەتی "شۆڕش دژ بە دەوڵەت" و "یاخیبوون و خراپ بەکارھێنانی سامانی گشتی"، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ بەرپرسانی کەتەلۆنیا دەرکرد کە لە نێوانیان کارلێس پیوگدیمۆنت سەرۆکی هەرێمی کەتەلۆنیا هەبوو، هەنگاوەکان بۆ جێبەجێکردنی دادگایی تۆمەتباران لەلایەن دادگای ئیسپانیا دەستی پێکردو پارێزەری پیوگدیمۆنتیش داوای کرد وەرگرتنی ئیفادە لە بریکاردارەکەی لە بەلجیکا بەڕێوەبچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.