Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 12:15

له‌ دهۆک مێردمنداڵێک کچێکی کوشت و دواتریش خۆی کوشت

چەندین كەس لەسەر رووداوەكە دەستگیركراوە
کوردستان TV
100%

بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دهۆك رایگەیاند، شەوی رابردوو مێردمنداڵێك چووەتە ناو ماڵێكەوەو "كچێكی كوشتووە و دواتریش خۆی كوشتووە. كچه‌كه‌ش ته‌مه‌نی 17 ساڵانه‌.

رائید هێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دهۆك راگەیاند، كاتژمێر 1:00ی شەوی رابردوو مێردمنداڵێك چووەتە ناو ماڵێكەوەو كچێكی بەگولەی دەمانچە كوشتووە و دواتریش خۆی كوشتووە".

ئاماژەی بەوەشكرد، رووداوەكە لەگەڕەكی ماڵتای سەنتەری شاری دهۆك روویداوەو مێردمنداڵەكەش تەمەنی 17 ساڵە و هه‌ردوو كوژراویش دانیشتوی شاری دهۆكن.

ئەوەشی خستەڕوو، "مێردمنداڵەكە دەمانچەی پێ بووەو دوای رووداوەكەش تەرمەكان لەلایەن پۆلیسەوە گواستراونەتەوە بۆ پزیشكی دادوەری".

رائید هێمن سلێمان: رایگه‌یاند به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئێمه‌ ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا كوره‌كه‌ ده‌چێته‌ خوازبێنی كچه‌كه‌، باوكی كچه‌كه‌ش ده‌ڵێت جاری منداڵه‌ ئێمه‌ به‌ شووی ناده‌ین.

رائید هێمن گوتیشی: چەندین كەس لەسەر رووداوەكە دەستگیركراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.