Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:21

کازم ساهیر مه‌رجی هه‌یه‌

گۆرانیبیژی ناوداری عێراقی كازم ساهیر چه‌ند مه‌رجێك داده‌نێت .
کوردستان TV
100%


بۆ به‌شداریكردن له‌ ئاهه‌نگیكی خێرخوازی له‌ ولاتی مه‌غریب گۆرانیبیژی ناوداری عێراقی كازم ساهیر چه‌ند مه‌رجێك داده‌نێت .

رۆژنامه‌ی ( ئه‌لنه‌هار) بلاویكرده‌وه‌  دوای 3 سێ مانگ له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ندی عێراقی (كازم ساهیر) دواجار  ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربری له‌سه‌ر به‌شدایكردن له‌ ئاهه‌نگێكی خیرخوازی كه‌ بریاره‌ له‌م مانگه‌ له‌ هه‌وارگه‌ی مازاغان له‌ ولاتی مه‌غریب به‌ریوه‌بچێت .

ئه‌لنه‌هار  وتیشی بۆ به‌شداریكردنی له‌م ئاهه‌نگه‌ ناوبراو داوایكردووه‌ كه‌ هه‌موو خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌كی كهولی له‌م ئاهه‌نگه‌ قه‌ده‌غه‌ بكرێت و داواشی كردووه‌ داهاتی ئاهه‌نگه‌كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ بێت كه‌ دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ن .

جێی باسه‌ ئه‌و هه‌وارگه‌یه‌ له‌ ولاتی مه‌غریب ته‌نها كه‌سانی ده‌وله‌مه‌ند رووی تێده‌كه‌ن و ئاهه‌نگی تێدا سازده‌كه‌ن .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.