Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 14:32

ئاهه‌نگ بۆ مردووه‌کان سازده‌که‌ن

به‌ گۆرانی و وتنه‌وه‌ و سه‌ماكردن مردوه‌كانیان به‌ خاكده‌سپێرن .
کوردستان TV
100%

به‌ نه‌ریتێكی جیاواز له‌ هه‌موو خێل وهۆزو كلتوورێكی جیهان دانیشتوانی مه‌داگاسكار(مدقشقر) به‌ گۆرانی و وتنه‌وه‌ و سه‌ماكردن مردوه‌كانیان به‌ خاكده‌سپێرن .

جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ سازده‌كه‌ن و سه‌ما ده‌كه‌ن و گۆرانی ده‌لێن  له‌ كاتی به‌خاكسپاردنی مردووه‌كانیان ، هه‌موو سالێك مردووه‌كانی دیكه‌شیان له‌ گۆره‌كانیان ده‌رده‌هێنن وسه‌رله‌نوی كفنیان بۆ ده‌كه‌ن و  ئاهه‌نگی گه‌وره‌یان بۆ سازده‌كه‌ن .

كه‌س و كاره‌ نزیكه‌كانی مردووه‌كه‌ هه‌موویان هه‌مان جل ده‌پۆشن و له‌گه‌ل مردووه‌كانیان به‌ گۆرانی گوتن ئاهه‌نگ ده‌گێرن و هه‌لده‌په‌ڕن و خۆشی و شادی به‌ روخساریانه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت ، له‌ كۆتایی ئاهه‌نگه‌كه‌ دووباره‌ مردووه‌كانیان به‌ قوماشی جۆری حه‌ریر ده‌پۆشنه‌وه‌ و ده‌یانخه‌نه‌وه‌‌ نێو گۆره‌كانیان .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.