Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 14:26

سعودیە 440 ملیۆن دۆلار بۆ زانیاری دان لە سەر ژمارەیەک بەرپرسی حوسی تەرخانکرد

سعودیە ناوی ئەم چل بەرپرسە حوسییەی لە ئاژانسە فەرمیەكانی هەواڵ بڵاوكردۆتەوە
سعودیە 440 ملیۆن دۆلار بۆ زانیاری دان لە سەر ژمارەیەك بەرپرسی حوسی تەرخانكرد
کوردستان TV
100%

وڵاتی سعودیە لیستێكی بڵاوكردەوە كە ناوی 40 سەركردەو ئەندامانی بەرپرسی پیلان و جێبجێكار و پالپشتی چالاكیە تیرۆرییە جۆراوجۆرەكانی گروپی حوسیەكانی یەمەنی تێدایە و بڕی 440 ملیۆن دۆلاریشی تەرخانكرد بۆ هەر كەسێك زانیاری لە سەر هەر یەكێك لەو ناوانەی لیستەكە ئاشكرا بكات یان دەستگیریان بكات یان شوێنی نیشتەجێبوونیان ئاشكرا بكات .

ئەو هەنگاوەی سعودیە دوای هەڵدانی مووشەكی بالیستی حوسیەكان هات كە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی شا خالیدیان لە ریاز كردە ئامانج و لە لایەن بەرگری ئاسمانی سعودی رێگەی پێنەدرا كە ئامانجی بپێكێت ، سعودیەش ئێرانی تۆمەتباركرد بەوەی ئەم مووشەكە لە دروست كردنی ئێرانە و حوسیەكانی یەمەن ئەم جۆرە مووشەكەیان نییە .  سعودیە ناوی ئەم چل بەرپرسە حوسییەی لە ئاژانسە فەرمیەكانی هەواڵ بڵاوكردۆتەوە .

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.