Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 16:29

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا پێشنیاری هه‌یه‌ بۆ له‌ناو بردنی جبه‌خانه‌ی ئه‌تۆمی کۆریای باکوور

ناكۆكیی نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باكوور له‌م 3 مانگه‌ی دواییدا په‌ره‌ی سه‌ندووه‌
North Korea atomic bomb
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا له‌ نامه‌یه‌كدا كه‌ ئاراسته‌ی كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌، ده‌ڵێت ته‌نیا رێگه‌چاره‌ی ئه‌مریكا بۆ زانینی هێزی جبه‌خانه‌ی كۆریای باكوور ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی هێرشی زه‌مینییه‌وه‌ جبه‌خانه‌ی ئه‌م وڵاته‌ له‌ناو ببرێت .

ئه‌م نامه‌یه‌ له‌لایه‌ن مایكڵ جێی دوومانت له‌ كه‌سانی پله‌ به‌رزی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكاوه‌ پێشنیار كراوه‌ به‌ كۆنگرێسی ئه‌مریكا، ئه‌وه‌ش به‌ مه‌به‌ستی خه‌مڵاندنی زیانه‌ مرۆییه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ جه‌نگی دژی كۆریای باكوور .

ناوبراو له‌ نامه‌كه‌دا داوای له‌ كۆنگرێس كردووه‌ كه‌ شیكردنه‌وه‌ی ورده‌كاریی توانا و هێزی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی بۆ به‌راورد كردنی توانایان به‌ مه‌به‌ستی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی جبه‌خانه‌ی ئه‌تۆمی كۆریای باكوور، وا باشتره‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی نهێنیی ئه‌نجام بدرێت .

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ناكۆكیی نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باكوور له‌م 3 مانگه‌ی دواییدا په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ و پیۆنگ یانگیش چه‌ند تاقیكارییه‌كی موشه‌كیی ئه‌نجامداوه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه‌ كه‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌مریكا .

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تیڤی

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.