Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 11:12

حه‌شد شه‌عبی کتێبخانه‌ی "سه‌یده‌کان" له‌ خورماتوو سووتاند

هی هاووڵاتییه‌كی كورد بوو به‌ ناوی بێستوون
ktebxina-xurmitw
کوردستان TV
100%

چه‌كدارانی میلیشیاكانی حه‌شد شه‌عبی  كتێبخانه‌یه‌كی كه‌سێكی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌تی كوردیان  شاری خورماتوو سووتاند.

كتێبخانه‌ و په‌ڕاوگه‌ی سه‌یده‌كان، یه‌كێك بوو له‌ سه‌نته‌ر و ناوه‌نده‌ رووناكبیرییه‌كانی خورماتوو كه‌ هی هاووڵاتییه‌كی كورد بوو به‌ ناوی بێستوون و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ته‌.

بێستوون  لاپه‌ره‌ی تاییبه‌تی  خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) رایگه‌یاندووه‌: "چه‌كدارانی توركمانی حه‌شدی شه‌عبی" په‌ڕاوگه‌كه‌میان سووتاندووه‌.

سووتاندنی كتێبخانه‌كه‌ی بێستوون له‌ كاتێك دایه‌ كه‌چه‌كدارانی ئه‌و میلیشیایانه‌ ده‌یان خانووی هاووڵاتییانی كوردیان له‌ خورماتوو سووتاندووه‌ و ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ جگه‌ له‌ ئاواره‌كردنی ده‌یان هه‌زار كه‌س .

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

ktebxina-xurmitw

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.