وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌مبه‌ر سه‌رفكردنی شایسته داراییه‌كانیان رایگه‌یاند: وه‌ك ئاشكرایه هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا به بارودۆخێكی سیاسی و دارایی تایبه‌ت تێده‌په‌رێت، ئه‌م دۆخه هه‌موو كایه‌كانی ژیانی ههرێمهكهمانی گرتۆته‌وه، بێگومان كه‌رتی خوێندنی باڵا-ش به‌ده‌ر نه‌بوه له كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و دۆخه تایبه‌ته، له ماوه‌ی ڕابردودا نه‌توانراوه وه‌ك پێویسته شایسته داراییه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له كاتی خۆیدا دابین بكرێ.
ده‌شڵێ: دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه، كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و سه‌رجه‌م زانكۆكان پابه‌ندن به بنه‌ماكانی یاسا و سه‌رجه‌م بڕیار و ڕێنماییه كارپێكراوه‌كانی خوێندنی باڵا له پێناو چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن له‌سه‌رجه‌م زانكۆ حكومی و تایبه‌تیه‌كان و، درێژه‌دان به‌خه‌باتی زانست و ئه‌كادیمی له هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك ده‌گرینه‌به‌ر و هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له دابه‌زاندنی ئاستی خوێندن له كوردستان و، ناكه‌وینه ژێر هیچ فشار و خۆپیشاندانێك كه ده‌بێته هۆی داڕمان و دابه‌زینی ئاستی خوێندن له هه‌رێمه‌كه‌مان، له‌هه‌مان كاتدا به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ نه‌وه‌كانی داهاتو و قوتابیان و خوێندكاران و میلله‌ته‌كه‌مان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.