Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:41

دیلان کلیپی سوێند بڵاوده‌کاته‌وه‌

گوزارشت له‌ ژیانی تایبه‌تی ئه‌و ناكات
کوردستان TV
100%


دیلان هونه‌ر له‌ نوێترین كاری هونه‌ری خۆیدا ڤیدیۆ كلیپێكی تازه‌ی به‌ ناوی (سوێند) بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌و گۆرانییه‌ له‌ لایه‌ن (به‌لێن سه‌نگاوی) هۆنراوه‌كه‌ی نووسراوه‌ و( ره‌وه‌ز ره‌جه‌ب) یش ئاوازی داناوه‌,هه‌رچی ده‌رهێنان و موزیكی گۆرانی (سوێند) ه‌ له‌ وڵاتی توركیا له‌ لایه‌ن( ئارام سه‌ردار) كاری بۆ كراوه‌ .

گۆرانی سوێند به‌ هاوكاری كۆمپانیاكانی قه‌یوان به‌رهه‌مهاتووه‌ و له‌ شاری سلێمانی كاری وێنه‌گرتنی بۆ ئه‌نجامدراوه‌ .

دیلان هونه‌ر ئاشكرایكرد ئه‌م گۆرانیه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك گوزارشت له‌ ژیانی تایبه‌تی ئه‌و ناكات و ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هۆنراوه‌كه‌ی لا جوان بوو و ئه‌ویش كردی به‌ گۆرانی .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.