Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:38

که‌ژێ به‌ زمانی تورکی گۆرانی ده‌ڵێت

به‌ زمانی توركی گۆرانیه‌ك ده‌ڵێته‌وه‌.
کوردستان TV
100%


كچه‌ گۆرانیبێژی شاری هه‌ولێر( كه‌ژێ هاوتا ئه‌سعه‌د) تازه‌ترین به‌هه‌می بریتیه‌ له‌ گۆرانیه‌كی توركی . 

له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ( ئینستاگرام) هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ( كه‌ژێ) ڤیدیۆیه‌كی تازه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ تێیدا ده‌ركه‌وتووه‌ به‌ زمانی توركی گۆرانیه‌ك ده‌ڵێته‌وه‌.

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ كچی گۆرانیبێژی كورد (هاوتا ئه‌سعه‌د) و برازای  هونه‌رمه‌نی گۆرانیبێژی ناسراوی كورد (زیاد ئه‌سعه‌د)ه‌ تاكه‌ ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانی و سروودی نیشتیمانی بڵاوكردۆته‌وه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ ته‌نیا له‌و كاته‌وه‌ی ئه‌و گۆرانییه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ ئێواره‌ی دوێنی دوو شه‌ممه‌ 6/11/2017 بوو تا ئێستا 82 هه‌زار كه‌س بینه‌ری بووه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.