وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، نه‌بوونی ده‌رمان كاره‌ساتی مرۆیی بۆ هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عێراق و وڵاتانی دراوسێ دروستده‌كات، بۆیه به‌غدا بڕیاری داوه ده‌ست به ناردنی ده‌رمان بكاته‌وه.
د. رێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌رمان و نه‌ناردنی له‌لایه‌ن به‌غداوه رایگه‌یاند: له بودجه‌ی 2017 بڕی 108 ملیار دینار بۆ ده‌رمانی هه‌رێمی كوردستان دانرابوو، ئێستاش پاره‌كه ته‌واوبووه و به‌شی مانگی 11 و 12 ی نه‌كرد.
هه‌روه‌ها گوتی: داوام له حه‌یده‌ر عه‌بادی كردووه ئه‌م دوو مانگه‌ش ده‌رمانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ن.
گوتیشی: نه‌بوونی ده‌رمان كاره‌ساتی مرۆیی بۆ هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عێراق و وڵاتانی دراوسێ دروستده‌كات، بۆیه به‌غدا بڕیاری داوه ده‌ست به ناردنی ده‌رمان بكاته‌وه.
ده‌شڵێت:له بودجه‌ی ساڵی داهاتوودا 170 ملیار دینار بۆ ده‌رمانی هه‌رێمی كوردستان دانراوه، به‌ڵام ئه‌و بڕه به‌شی ده‌رمانی هه‌رێمی كوردستان ناكات و ئێمه ساڵانه بایی نزیكه‌ی 300 ملیار دینار پێویستمان به ده‌رمانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.