راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌ێنێ، رێكاری سه‌ربازی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان هیچ ئاكامێكی نابێت بگره دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، بۆیه ده‌بێ به‌غدا دانوستانی بێ مه‌رج له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور قبوڵ بكات و كۆی ده‌ستوور جیبه‌جێ بكرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8/11/2017، مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی كرد له (كنوت لێن) نێرده‌ی تایبه‌تی وڵاتی نه‌رویج بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شاندی بالیۆزخانه‌ی نه‌رویج له به‌غدا دواتر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا مه‌سرور بارزانی جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌كانی به‌غدا به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ناده‌ستوورین
هه‌ر له‌م لهدیدارهدا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان نه‌رویج و هه‌رێمی كوردستان و دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه به گشتی و په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا گفتوگۆیان له سه‌ر كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی نه‌رویجی پشتیوانیی خۆیان بۆ گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له سه‌ر بنه‌مای جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور دووباره كرده‌وه وهیوایان خواست هه‌رچی زووتر گرژییه‌كان و ناكۆكیه‌كان كۆتایی پێ بهێنرێن و هه‌ردوولا خۆیان بۆ قۆناغی دوای داعش و ئاوه‌دانی و گه‌شه‌پێدانی وڵات ئاماده بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی له سه‌ر هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ دووباره كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كاردانه‌وه‌كانی به‌غدا له به‌رامبه‌ر ریفراندۆم ناده‌ستوورین و ده‌رخه‌ری نیازخراپیی هه‌ندێ گرووپ و لایه‌نه له به‌غدا له به‌رامبه‌ر كۆی سیسته‌می ده‌ستووری و سیاسیی ئێستای عێراق.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، دووپاتیشی كرده‌وه كه رێكاری سه‌ربازی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان هیچ ئاكامێكی نابێت بگره دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، بۆیه ده‌بێ به‌غدا دانوستانی بێ مه‌رج له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور قبوڵ بكات و كۆی ده‌ستوور جیبه‌جێ بكرێت، نه‌ك ته‌نیا چه‌ند بڕگه‌یه‌ك كه لێكدانه‌وه‌ی تایبه‌تی بۆ ده‌كرێت و له خزمه‌ت ئامانجی لایه‌نێكی كێشه‌كه‌دایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.