وەزیری دەرەوەی قەتەر له کۆنفرانسێکدا داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدای بە رێگەی دیالۆگ دهكات و دووپاتیشیکردەوە کە قەتەر رۆڵی کاریگەری دەبێت لە دووبارە ئاوەدانکردنەوەی عێراقدا.
محەممەد بن عەبدولرەحمان ئالسانی، وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشی لەگەڵ ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق لە دەوحە ئەنجامدا و، داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدای بە رێگەی دیالۆگ کرد.
محمد بن عەبدولرەحمان السانی وەزیری دەرەوەی قەتەر رایگەیاند ، ھانی بەغداد و ھەرێم دەدەین کە لەرێی دیالۆگەوە کێشەکانیان چارەسەر بکەن ، ھاوکات دووپاتیشیکردەوە کە قەتەر رۆڵی کاریگەری دەبێت لە دووبارە ئاوەدانکردنەوەی عێراقدا، ھەروەھا راشیگەیاند بەمنزیکانە بالیۆزخانەی قەتەر لە بەغدا دەکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.