Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 08:16

عه‌بادی لیژنه‌یه‌کی باڵا بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ مالیکی پێکده‌هێنێ

له‌سه‌رده‌می مالیكی چه‌ند گرێبه‌ستێككراوه‌ گه‌نده‌ڵی تێدا ئاشكرابووه‌
کوردستان TV
100%

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌ سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵای حكومییه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌، له‌ نوری مالیكی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ وه‌ك به‌رپرسی یه‌كه‌می پاشه‌كشه‌ یان هه‌ره‌سهێنانی سوپا ده‌ستنیشان بكرێن تا بزانرێت چ کەسێک فەرمانی پاشەکشەی بە ھێزەکانی عێراق لە مووسڵ و ناوچەکانی دیکە داوە.

سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی عێراق ئاشکرایکرد "حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە سەروبەندی پێکھێنانی لیژنەیەکی باڵای حکومییە و دادوەرە گەورەکان و شارەزایانی ئەمنی و ئەفسەرانی پلە بڵندی سوپای عێراق و نوێنەری لیژنەی یاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی وەزیرانی تێدا دەبێت، بۆ ئەوەی دەست بە لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر و ورد لە پرسی بەدەستەوەدانی شارەکانی عێراق بکەن کە لە ساڵی 2014 دا کەوتنە دەست چەکدارانی داعش، كه‌ ئه‌و كات نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بوو، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانیش بوو.

پێگەی ئەلیکترۆنی بەغدا نیووز لە زاری سەرچاوەکەوە دەڵێت: لیژنەکە، شایەتحاڵە مەیدانییەکانی سوپا و ئەو فەرمان و بەڵگەنامانەی لەلایەن فەرماندەی گشتی پێشووی ھێزە چەکدارەکان لەو ماوەیەدا دەرچوون دەخاتەڕوو، تا بزانرێت چ کەسێک فەرمانی پاشەکشەی بە ھێزەکانی عێراق لە مووسڵ و ناوچەکانی دیکە داوە.

له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا عێراق له‌ جه‌نگدایه‌ له‌گه‌ڵ داعش، به‌ڵام شكستی ئه‌و هه‌موو ئه‌ندامه‌ی سوپا و پۆلیسی عێراق له‌ به‌رامبه‌ر چه‌ند چه‌كدارێكی كه‌می داعشدا پاساوهه‌ڵنه‌گره‌ و ئابڕووی سوپای بردووه‌.

سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌ عەبدولعەزیز حەسەن بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رای گەیاند: لەكابینەی پێشووی حكوومەتی عێراق چەندین گرێبەستی كڕینی چەك و كەرەستەی سەربازی لەگەڵ چەند وڵاتێكدا ئیمزاكراوە، گرێبەستەكان لایەنی گەندەڵی زۆری تێدایە، گوتی: بۆ نموونە لەسەرەتای ساڵی 2014 لەگرێبەستێكدا عێراق 5 ملیۆن چەكی كلاشینكۆفی كڕی بوو، زۆرینەی چەكەكان بەكەڵك نەدەهات لەبەر ئەوەی كەرەستەو پارچەی چەكەكان لەئاسنی سكراپ دروستكرابوو.

ئاشكرای كرد لەماوەی پێشوودا عێراق لەرێگەی گرێبەستێكەوە ژمارەیەكی زۆر زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی جۆری (سۆنەری) لەوڵاتێك كڕیوە، بەڵام ژمارەیەكی بەرچاو لەو زرێپۆش و سۆنەرانە ئیشیان نەدەكرد و ناتەواوی زۆریان تێدابوو، ژمارەیەكیان نێردرانەوە بۆ ئەو وڵاتەو دوای چاككردنەوە هێنرانەوە، بەڵام ژمارەیه‌كی هەر بەناتەواوی ماونەتەوەو جارێ نەنێراوەتەوە بۆ ئەو وڵاتەی لێوەی هاوردە كراوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.