به‌شێك له دانیشتوانه شیعه‌كه‌ی قه‌زای داقوقی باشوری كه‌ركوك له‌رێگه‌ی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تییه‌وه، رێگه ناده‌ن قایمقام و به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاكه ده‌وام بكه‌ن كه هه‌ردووكیان سه‌ر به یه‌كێتین.
دكتۆر ئه‌میر خواكه‌ره‌م ، قایمقامی قه‌زای داقوق، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاند:چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر گه‌رامه‌وه بۆ قایمقامیه‌ت و ویستم ده‌وام بكه‌ن، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران ناچاریان كردم ده‌وام جێبهێڵم.
گوتیشی: پارێزگاری كه‌ركوكم به وه‌كاله‌ت ئاگاداركردۆته‌وه، ده‌وام ناكه‌م تا ئه‌وكاته‌ی گه‌ره‌نتی پاراستنی ژیانمان پێده‌درێت.
رێگه‌نه‌دان به قایمقامه كورده‌كه‌ی داقوق بۆ ده‌وام كردن، له‌كاتێكدایه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی نیشتیمانی له‌به‌غدا وێنه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ ناوبراو له‌نێو بینای قایمقامیه‌تی قه‌زاكه بڵاوكرده‌وه، كه له‌یه‌كه‌م رۆژی ده‌وام كردنی له‌گه‌ڵی رۆیشتبوون.
تائێستا ماڵی چه‌ندین خێزانی كورد له‌داقوق و خورماتو ته‌قێنراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها كۆتایی مانگی رابردووش عه‌مید محه‌مه‌د گورگانی به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاكه‌ش كاتێك بۆ ده‌وام كردن گه‌رایه‌وه، له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه كێشه‌ی بۆ دروستكرا بۆیه ده‌وامی جێهێشت ئه‌مه‌ش به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی داقوق.
رازی نه‌بوونی شیعه‌كانی داقوق و خورماتو به ده‌وام كردنی به‌رپرسه كورده‌كان، له‌كاتێكدایه چه‌ندین خۆپیشاندانیان دژی بریاره‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناوچه‌كانیان ئه‌نجامداو داوای مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه :ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.