Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 07:43

باندێکی دزینی زێر که‌ له‌ چوار ئافره‌ت پێکهاتبوون ده‌ستگیرکران

له‌ دوو ئۆپه‌راسیۆنی جیای هێزه‌كانی پۆلیسدا ده‌ستگیركران
کوردستان TV
100%

له‌ دوو ئۆپه‌راسیۆنی جیادا هێزه‌كانی پۆلیس باندێكی دزینی زێریان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌ چوار ئافره‌ت پێك هاتبوون.

عه‌لی داینی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌ به‌ سۆمه‌رییه‌ نیوزی راگه‌یاندووه‌: له‌ دوو ئۆپه‌راسیۆنی جیادا له‌ دیاله‌و به‌غدا ، هێزه‌كانی پۆلیس توانییان باندێكی ئافره‌تان ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ تایبه‌ت بوون به‌ دزینی زێر.

هه‌روه‌ها داینی گوتی: تیمێكی ئه‌منی تایبه‌ت به‌سه‌رپه‌رشتی لیوا روكن جاسم ئه‌لسه‌عدی، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی دیاله‌، توانییان ئه‌و بانده‌ هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌و ده‌ستگیریان بكه‌ن، كه‌تۆمه‌تباربوون به‌ دزینی زێر له‌ دوكانی زێرفرۆشان.


 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.