دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی ره‌تیكرده‌وه له پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بێت، ده‌سه‌ڵاتی واژۆكردن له‌سه‌ر ده‌رچوواندنی یاساكان دراوه‌ته په‌رله‌مانی كوردستان.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌رله‌مانی كوردستان، له راگه‌یێندراوێكدا ئاماژه به‌وه‌كردووه كه دوای په‌سندكردنی یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی بڕگه‌ی (سێیه‌م)، مادده‌ی یه‌كه‌م/ یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2017، ده‌سه‌ڵاتی ده‌رچوواندنی یاسا و بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به واژۆی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به ده‌رچوو داده‌نرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.