Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 07:27

سعوودیە: ده‌بێت کۆمه‌لێک گەمارۆ بەسەر ئێراندا بسەپێنرێت

سعوودیە: ئێران  پاڵپشتیی لە تیرۆریزم ده‌كات
کوردستان TV
100%

عادل ئەلجوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعوودیە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی (CNBC)ى عه‌ره‌بى لەبارەی دەستێوەرانەکانی ئێران لە ناوچەكه‌ گوتی" دەمانەوێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبەر پاڵپشتیی ئێران لە تیرۆریزم، كۆمه‌لێك گەمارۆ بەسەریدا بسەپێنێت.

تێزانین پاش هێرشی مووشەکیی حووسییەکانی یەمەن بۆ سەر ڕیاز، حکوومەتی سعوودیە ئێران بە بەرپرسیاری یەکەم دەزانێت و هاوکات ئێرانیش ئەو هەڵوێستەی سعوودیە بە بێ بنەما لەقەڵەم دەدات و ئەم پرسە لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش باس کراوە و ئەم بابەتە بووەتە هۆی گرژی و ئاڵۆزیی زیاتری نێوان ئێران و سعوودیە.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ نوێنەری حکوومەتی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە ناردنی نامەیەک بۆ 15 ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش، لە بەرانبەر هەڕەشەکانی سعوودیە بۆ سەر ئێران،  سکاڵای لەدژی ئەو وڵاتە تۆمار کردووە.

بەپێی هەواڵێ میدیا فەرمییەکانی ئێران، لە نامەی نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە" هەڕەشەی سعوودیە و بەکارهێنانی زۆر لەدژی ئێران پێچەوانەی بەندی دووی یاسای نەتەوە یەکگرتووەکانە و ئەو ئیدیعایانەی ڕیاز لەبارەی پشتیوانیی ئێران لە هێرشی مووشکیی یەمەن بۆ سەر سعوودیە، لێکدانەوەی وەهمیی خۆیانە".

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.