ئیمانوێل ماكرۆن رایگه‌یاند له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا له‌رووی سه‌ربازییه‌وه به‌ته‌واوه‌تی له‌ناوچه‌كانی عیراق و سوریا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنین، هه‌روه‌ها گوتیشی: له‌ره‌ققه سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ماكرۆن ئیمانوێل ماكرۆن، له‌میانی یه‌كه‌م گه‌شتیدا بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له وته‌یه‌كدا كه له‌بنكه‌ی به‌نده‌ری زایدی فه‌ڕه‌نسی له ئه‌بو زه‌بی پێشكه‌شیكرد گوتی له‌ره‌ققه سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ستهێنا، پێشبینی ده‌كه‌م له‌چه‌ند هه‌فته‌و مانگی داهاتوودا له‌رووی سه‌ربازییه‌وه به‌ته‌واوه‌تی له‌ناوچه‌كانی عیراق و سوریا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنین.
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا وته‌كه‌ی له‌سه‌ر كه‌شتیگه‌لی جان بار پێشكه‌شكرد كه 190 سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسی كاری تێدا ده‌كه‌ن و ئه‌ركه‌كه‌ی بریتییه له ،رێگریكردن له‌به‌قاچاخبردن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر.
روونیشی كرده‌وه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی گروپه تیرۆریستییه‌كان ره‌گه‌زێكی سه‌ره‌كی ته‌واوكه‌ری ئه‌و چاره‌سه‌ر سیاسییه گشتگیره ده‌بێت كه ده‌مانه‌وێت له‌ناوچه‌كه‌دا بیبینین.
فه‌ڕه‌نسا یه‌كێكه له وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی كارا له شه‌ڕی داعشدا به‌شداریكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.