ئێواره‌ی ئه‌مرۆ ئاژانسی هه‌واڵی سعودیه له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه بڵاوكردۆته‌وه كه داوا له هاووڵاتیانی سعودیه كردووه لوبنان جێبهێڵن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، حكوومه‌تی ریاز، داوای له هاووڵاتییانی سعوودیه كردووه له نزیكترن ده‌رفه‌تدا خاكی لوبنان جێبهێڵن و له هیچ وڵاتێكی دیكه‌وه‌ش گه‌شت بۆ ئه‌و وڵاته نه‌كه‌ن.
به ره‌چاوكردنی دۆخی ئێستا وڵاتی لوبنان، حكوومه‌تی ریاز داوا له سعوودییه‌كان ده‌كات خاكی لوبنان جێبهێڵن.
داواكاریشه له هاووڵاتیانی سعودیه له هیچ وڵاتێكی دیكه‌وه گه‌شت بۆ لوبنان نه‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.