Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:39

ئه‌حمه‌د خه‌لیل ناوی کلیپه‌ نوێکه‌ی ئاشکرا ناکات

له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا بڵاویده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

گۆرانیبێژی ناسراوی كورد (ئه‌حمه‌د خه‌لیل) له‌ تازه‌ترین په‌یامیدا بۆ هه‌وادارانی بڵاوكردنه‌وه‌ی  نوێترین كلیپی خۆی ئاشكرا ده‌كات .

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی شاری سلێمانی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئینستاگرام) گرته‌یه‌ك له‌ ڤیدیۆ كلیپێكی بڵاوكردۆته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ ئه‌و گرته‌یه‌ كورته‌یه‌كه‌ له‌ گۆرانییه‌ تازه‌كه‌یی و له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا بڵاویده‌كاته‌وه‌ ,به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌ كاته‌كه‌ نه‌كردووه‌ ئاخۆ كه‌ی به‌ فه‌رمی بڵاویده‌كاته‌وه‌ .

جێی باسه‌ ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆ تازه‌ی هونه‌مه‌ند زیاتر له‌ 15 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه‌ و زیاتر له‌ شه‌ش هه‌زار لایكی بۆ هاتووه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.