Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 08:09

رۆژانه‌ له‌ رێگای تانکه‌ره‌وه‌ بڕی 60 هه‌زار به‌رمیل له‌ نه‌وتی که‌رکووک هه‌نارده‌ی ئێران ده‌کرێت

به‌پێی رێككه‌وتنێكی نێوان به‌غداو تاران
کوردستان TV
100%

هه‌ردوو وڵاتی عێراق و ئێران وه‌ك بنه‌ما رێككه‌وتوون كه‌ رۆژانه‌ بڕی 30 بۆ 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ كه‌ركووكه‌وه‌ هه‌نارده‌ی ئێران بكرێت.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێرانه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، وه‌زیری نه‌وتی عێراق، جه‌بار لعێبی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ هه‌ردوو وڵات وه‌ك بنه‌ما رێككه‌وتوون كه‌ رۆژانه‌ بڕی 30 بۆ 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ كه‌ركووكه‌وه‌ هه‌نارده‌ی ئێران بكرێت.

لعێبی باسی له‌وه‌ كرد كه‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ له‌نێوان كۆمپانیای نه‌وتی به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق سۆمۆ و لایه‌نی ئێران له‌ به‌غدا كراوه‌ و، رێژه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌نارده‌ ده‌كرێت دوای بونیاتنانی بۆری گواستنه‌وه‌ی زیاد ده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی بۆ كردووه‌، ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌نارده‌ ده‌كرێت به‌ تانكه‌ر ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.