Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 07:53

ئه‌مریکا و رووسیا نزیکن له‌ رێککه‌وتن له‌سه‌ر کۆتاییهێنان به‌ جه‌نگی سووریا

چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌ رۆژی هه‌ینیدا ئه‌م رێككه‌وتنه‌ رابگه‌یه‌نن
کوردستان TV
100%

دوای سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی هێزه‌كانی ژێر پشتیوانی رووسیا و راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن له‌لایه‌ن سوپای سووریاوه‌ به‌سه‌ر داعشدا، زۆرێك سه‌رچاوه‌ی ئاگادار باس له‌ نزیكبوونه‌وه‌ی واشنتن و مۆسكۆ ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به‌ جه‌نگی ناوخۆی سووریا .

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاسۆشێیتد پرێس كه‌ له‌سه‌ر زاری چوار به‌رپرسی ئه‌مریكی نووسیویه‌تی، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ئه‌گه‌ر بكرێت له‌سه‌ر سێ بنه‌مای سه‌ره‌كی ده‌بێت كه‌ بریتین له‌: خۆ پاراستن له‌ پێكدادانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و رووسیا، كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژیی له‌ جه‌نگی ناوخۆییدا، به‌هێزكردنه‌وه‌ی دووباره‌ی دانووستانه‌كانی ئاشتییانه‌ی سووریا به‌ میوانداریی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان .

ئه‌و چوار به‌رپرسه‌ ئه‌مریكییه‌ كه‌ نه‌یانتوانی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری رێككه‌وتنه‌كه‌ قسه‌ی زیاتر بكه‌ن و نه‌یانویست ناویان ئاشكرا بكرێت، ئه‌وه‌شیان وت كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م رێككه‌وتنه‌ بكرێت، ئه‌وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ دۆناڵد ترامپی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا و ڤلادیمیر پۆتین سه‌رۆك كۆماری رووسیا له‌ رۆژی هه‌ینیدا ئه‌م رێككه‌وتنه‌ رابگه‌یه‌نن . 

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.