Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:36

عه‌بادی گه‌یشته‌ شاری که‌ربه‌لا

چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای ئێران له‌شاری نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لان
کوردستان TV
100%

به‌ پێی هه‌واڵێكی سومه‌رییه‌ نیوز كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشته‌ شاری كه‌ربه‌لا.

په‌یامنێری سومه‌رییه‌ نیوز ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌ كه‌ پارێزگارو به‌رپرسانی دیكه‌ی شاره‌كه‌ له‌ پێشوازی عه‌بادیدا بوون.

به‌ پێی هه‌واڵه‌كه‌ی سومه‌رییه‌ نیوز سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی بۆ ئه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی شاره‌كه‌ تاوتوێی ئه‌و پلانه‌ تایبه‌تییه‌ بكه‌ن كه‌ بۆ به‌رێوه‌چوونی مه‌راسیمی چله‌ی ئیمام حوسێن گیراوه‌ته‌به‌ر.

سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی له‌ كاتێكدا كه‌ زۆربه‌ی به‌رپرسانی باڵای ئێرانی له‌شاری نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لان و  ئیسحاق جیهانگیری ،جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێرانیش رۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ عێراق و سه‌ردانی شاری نه‌جه‌فیش ده‌كات.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.