Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 11:03

تورکیا 15 ملیۆن دۆلاری پێشنیار کردووه‌ به‌ که‌سێکی نزیکی ترامپ

ئێستاش وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ئه‌و زنجیره‌ دانووستانه‌ ده‌كات
Michael Flynn
کوردستان TV
100%

راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ حكومه‌تی توركیا پێشنیاری پێدانی 15 ملیۆن دۆلار به‌رتیلی كردووه‌ به‌ مایك فلین تا فه‌تحوڵڵا گوله‌ن بۆ ئه‌وان بڕفێنێت و راده‌ستیان بكاته‌وه‌ .

مایك فلین كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی ترامپی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له‌ كابینه‌ی ترامپدا پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م وڵاته‌ی به‌ڕێوه‌برد .

كه‌ناڵی ئێن بی سی و رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ مایك فلین و كوڕه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تی رفاندن و راده‌ست كردنه‌وه‌ی گوله‌ن، له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی نێردراوی حكومه‌تی توركیا وتووێژیان كردووه‌ .

ئێستاش وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ئه‌و زنجیره‌ دانووستانه‌ ده‌كات كه‌ مایك فلین له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی دیسه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ له‌ نیویۆرك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا هه‌یبووه‌ .

ئێستاش لێكۆڵه‌ران ئامانجیانه‌ بزانن ئایا مایك فلین ئه‌و كاته‌ی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكای به‌ڕێوه‌بردووه‌،گوشاری خستووه‌ته‌ سه‌ر حكومه‌ت تا فه‌تحوڵڵا گوله‌ن راده‌ستی توركیا بكرێته‌وه‌ یان نا .

جێگه‌ی باسه‌ له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ وته‌بێژی كۆمپانیای مایك فلین پێشتر رایگه‌یاندبوو كه‌ ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ هیچ پرسێكی نایاسایی وتووێژی له‌گه‌ڵ توركیا نه‌كردووه‌ .

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

كوردستان TV

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.