Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 10:57

 بزانه‌ بۆچی ئه‌ردۆغان سه‌ردانی کوێت و قه‌ته‌ر ده‌کات

ئه‌و رێككه‌وتننامانه‌ واژوو ده‌كات كه‌ دانوستانیان ته‌واوبووه‌
کوردستان TV
100%

سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، رۆژانی 13-15ی تشرینی دووه‌م، سه‌ردانی كوێت و قه‌ته‌ر ده‌كات و ئه‌و رێككه‌وتننامانه‌ واژوو ده‌كات كه‌ دانوستانیان له‌نێوان هه‌ردوو ولاتدا ته‌واوبووه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئه‌ردۆغان له‌ رۆژانی 13-15ی تشرینی دووه‌م، سه‌ردانی كوێت و قه‌ته‌ر ده‌كات.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كوێت، ئه‌ردۆغان ئه‌و رێككه‌وتننامانه‌ واژوو ده‌كات كه‌ دانوستانیان له‌نێوان هه‌ردوو ولاتدا ته‌واوبووه‌، پاشان له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ قه‌ته‌ر سێهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی باڵای ستراتیجی توركیا-قه‌ته‌ر رێكده‌خرێت.

له‌و دیدار و كۆبوونه‌وانه‌ی ئه‌ردۆغان له‌ كوێت و قه‌ته‌ر ئه‌نجامیده‌دات په‌یوه‌ندیه‌ دوو قۆڵییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر و كوێت به‌هه‌موو ئاڕاسته‌كانیه‌وه‌ تاوتوێ ده‌كرێت و، بیروڕا ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت سه‌باره‌ت به‌ پێشهاته‌ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.