Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 22:11

له‌ شارێکی عێراق خه‌ڵکه‌ هه‌ژاره‌که‌ی زبڵدان ده‌دزن

ده‌زگا ئه‌منییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌ست پێكردووه‌
کوردستان TV
100%

له‌ هه‌ندێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌ هه‌ژاره‌كانی به‌عقوبه‌ جۆرێكی نوێ له‌ دزیكردن په‌یدابووه‌ ،ئه‌ویش هه‌ندێك كه‌س هه‌ڵساون به‌ دزینی جۆره‌ زبڵدانێك كه‌ له‌ ئاسن دروستكراوه‌.

نه‌جات تائی ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌، به‌ سومه‌رییه‌ نیوزی راگه‌یاندووه‌: له‌ هه‌ندێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌ هه‌ژاره‌كانی به‌عقوبه‌ جۆرێكی نوێ له‌ دزیكردن په‌یدابووه‌ ، ئه‌ویش هه‌ندێك كه‌س هه‌ڵساون به‌ دزینی جۆره‌ زبڵدانێك كه‌ له‌ ئاسن دروستكراوه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: پێشتر ئه‌م زبڵدانه‌ ئاسنانه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌كانی شاره‌وانی بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ دابین كراوه‌،بۆ ئه‌وه‌ی پاك و خاوێنی گه‌ڕه‌كان رابگیرێ.
گوتیشی: ئاماژه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ ئه‌م كرده‌وانه‌ زیاتر له‌ لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه‌ له‌ شه‌وان رووده‌ده‌ن و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌ست پێكردووه‌.
 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.