Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:49

سابیر کوردستانی گۆرانییه‌کی نوێی ئاماده‌یه‌

له‌ قۆناخێكی دیكه‌ و به‌ كوالێتییه‌كی به‌رز بڵاویبكاته‌وه‌ .
کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ندی دیاری شاری كه‌ركوك ( سابیر كوردستانی) گۆرانییه‌كی نوێی ئاماده‌یه‌ ته‌نها ماوه‌ كلیپی بۆ بكات و بڵاویبكاته‌وه‌ .

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ئاشكرایكرد كه‌ به‌رهه‌مێكی تازه‌ی ئاماده‌یه‌ به‌ڵام له‌م بارودۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ی ئێستای  هه‌رێمی كوردستان بڵاویناكاته‌وه‌ ,به‌ڵكو به‌ نیازه‌ له‌ قۆناخێكی دیكه‌ و به‌ كوالێتییه‌كی به‌رز بڵاویبكاته‌وه‌ .

كوردستانی ده‌رباره‌ی به‌رهه‌می هونه‌ری وتی: له‌ ئێستادا بارودۆخی كوردستان ناجێگیره‌ .بۆیه‌ به‌رهه‌مم هه‌بێت و نه‌بێت هیچ مانایه‌كی نیه‌.

ناوبراو وتیشی كه‌ زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی روداوێكی ڕاستی له‌ پشته‌وه‌یه‌ واته‌ گوزارشت له‌ ناخی ئه‌و ده‌كه‌ن به‌ تایبه‌تی ئه‌و گۆرانییانه‌ی كه‌ خۆی تێكستی بۆ نووسیون .

جێی باسه‌ سابیر كوردستانی له‌ شاری كه‌ركووك له‌ دایك بووه‌ و له‌ ساڵانی حه‌وتاكان ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه‌و له‌ ئێستادا خاوه‌نی ژماره‌یك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.