Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 16:25

سارا ته‌ڵایی پێی وایه‌ باڵنده‌کان ته‌نیا نامێنن

له‌ گه‌له‌ری هونه‌ری جیهان له‌ شاری هه‌ولێر پێشانگای تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (سارا ته‌لایی) كه‌ 15 تابلۆی له‌خۆ گرتبوو كرایه‌وه‌.
کوردستان TV
100%

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ شێوه‌كاره‌ له‌ هه‌مان كاتدا ژه‌نیاری ئامێری ده‌ف و شاعیریشه‌ سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌ به‌ ده‌ف ژه‌نینه‌وه‌ پێشوازی له‌ میوانه‌كان كرد و گوتی: ئه‌و پێشانگایه‌ هه‌نگاوێكه‌ بۆ نیشاندانی پیرۆزییه‌كانی ئافره‌ت له‌ نێو گۆمه‌ڵگا و بیرهێنانه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ ئافره‌ت .

ده‌رباره‌ی تایتلی پێشانگاكه‌ ناوبراو گوتی: ئالۆزی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق هه‌ڵێنجراوی تابلۆكانی ناو پێشانگاكه‌مه‌ , مه‌به‌ستم له‌ باڵنده‌كان ته‌نیا نامێنن واته‌ كه‌ركووك ته‌نیا نیه‌ ڕۆَژێك دێت ئازادی ده‌كه‌ینه‌وه‌ و ئێمه‌ له‌گه‌ل كه‌ركووكین .

سارا وتیشی تابلۆكانم  گوزارشت له‌ په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه‌ ژیان ده‌كه‌ن ,هه‌روه‌ها له‌ زۆربه‌ی تابلۆكانمدا ئافره‌تم كردووه‌ به‌ سمبول چونكه‌ ئافره‌ت پڕه‌ له‌ جوانی .
جێی گوتنه‌ سارا ته‌لایی ناسراوه‌ به‌( تروسكه‌ سانی) له‌ شاری مه‌هاباد له‌ رۆَژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ دایك بووه‌ ,خاوه‌نی بڕوانامه‌ی هونه‌ری پله‌ چواره‌ له‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له‌ تاران ,ماوه‌ی 15 ساڵه‌ خه‌ریكی هونه‌ری شێوه‌كارییه‌ .
 

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.