Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 22:51

عه‌بادی: به‌هۆی جه‌نگی داعش‌، عێراق 100 ملیار دۆلاری ئه‌مریکی زیانی به‌ر که‌وتووه‌

عەبادی : هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت
کوردستان TV
100%

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق  ڕایگەیاند پابەندین بە وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی عێراق و ڕێگەش نادەین هیچ گروپێکی چەکدار دەست وەربداتە کاروباری سیاسیی، له‌ باره‌ی زیانه‌كانی عێراق له‌ جه‌نگی داعشدا، عه‌بادی گوتی 100 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی زیان به‌ر عێراق كه‌وتووه‌.


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌  حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له‌ كه‌ربه‌لاوه‌ رایگه‌یاند: زیانه‌كانی عێراق له‌ جه‌نگی داعشدا گه‌یشتووه‌ته‌ 100 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی ، له‌ كاتێكدا هێشتا كه‌سانێك هه‌ن بانگه‌شه‌ بۆ فیتنه‌ و ئاژاوه‌گێڕیی تائیفی ده‌كه‌ن.

عه‌بادی گووتی: كێشه‌ی تیرۆری داعش فیكرییه‌ و ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی سڤیل بكوژن و پێویسته‌ ئاگاداریان بین، به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ 100 ملیار دۆلار زیان به‌ر عێراق كه‌وتووه‌.

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوایكرد "ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ بۆ ترساندن  و تۆقاندنی خه‌ڵك بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ رابگیرێن، چونكه‌ خه‌ڵكانێك هه‌ن به‌ كرێگیراون بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ بۆ فیتنه‌ی تائیفی بكه‌ن‌، به‌ڵام ناتوانن دووبه‌ره‌كی درووست بكه‌ن.

هه‌روه‌ها گووتی: فه‌رمانمان به‌ ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان كردووه‌ تا شوێن ئه‌و كه‌سانه‌ بكه‌ون و ده‌ستگیریان بكه‌ن و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.

حەیدەر عەبادی ڕایگەیاند، هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت و ڕێگە نادەین هیچ گروپێکی چەکدار بەشداری بکات.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.