Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:40

داعش قەزای ئه‌بوکەمال کۆنترۆڵ ده‌کاته‌وه‌

داعش لە ڕێگەی بۆسە و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە توانیویانە شارەکە کۆنترۆڵ بکەن
کوردستان TV
100%


ڕوانگەی مافی مرۆڤی سوریا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەخت لەگەڵ سوپای سوریادا، ڕێکخراوی داعش کۆنترۆڵی تەواوەتی قەزای ئه‌بوکەمالی سوریای کردووەتەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رى ڕوانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، رایگه‌یاند، كه‌ داعش توانیویه‌تى شارى ئه‌بوكه‌مال كۆنترۆڵ بكاته‌وه‌ و هێزه‌كانى ئه‌سه‌د و میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و ئێرانی و لوبنانییه‌كان بخاته‌ بۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌وه‌ و زیانێكى زۆریان پێبگه‌یه‌نێت.


ئاژانسی هەواڵی فڕانس پرێس لە زاری ڕامی عەبدولڕەحمان سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سوریا بڵاویکردەوە، داعش بە تەواوەتی کۆنترۆڵی قەزای ئەبوکەمالی کردووەتەوە.

سەرۆکی ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا هێزەکانی سوپای سوریا و گروپە چەکدارەکانی هاوکاری لە دووری دووکیلۆمەتره‌وه‌ له‌ شارەکەوەن.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا وتی : چەکدارانی داعش لە ڕێگەی بۆسە و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە توانیویانە شارەکە کۆنترۆڵ بکەنەوە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.