ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا داوای 100 ملیار دینار له حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌كات.
به‌هۆی ئه‌و وێرانییه‌ی زیارهتكهرانی ئێرانی به‌سه‌ر شاری كهربهلایاندا هێناوه، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا داوایان له حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، كردووه بڕی 100 ملیار دینار بۆ پارێزگاكه ته‌رخان بكات.
له‌مباره‌یه‌وه ناسر خه‌زعه‌لی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا رایگه‌یاند: به‌غدا 5 ملیار دیناری بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كان ته‌رخان كردووه، كه به‌شی هیچ ناكات، له كاتێكدا به‌هۆی ئه‌و ژماره زۆره‌ی زیارهتكهرانی ئێرانی حكومه‌ت 200 ملیۆن دۆلاری قازانج كردووه.
خه‌زعه‌لی گوتیشی: ته‌رخانكردنی 5ملیار دینار بۆ پارێزگاكه زۆر كه‌مه،له كاتێكدا شاره‌كه به‌هۆی زیاره‌تكاران زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌نی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆكان و باخچه گشتییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.