کۆمسیۆنی کۆچبەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، هێشتا زیاتر لە سێ ملیۆن عێراقی ئاوارەن و زیاتر لە دوو ملیۆن ئاوارەش گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان و لەو پێنج ملیۆن و 300 هەزار کەسەی لە دوای هاتنی داعش لە عێراق ئاوارە بوون، زیاتر لە دوو ملیۆن و 300 هەزار کەسیان گەڕاونەتەوە.
بهگوێرەی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاوارەکانى عێراق بهم شێوهیهى خوارهوه پۆلێن كراون:-
- لە حوزەیرانی 2014ەوە 5 ملیۆن و 300 هەزار کەس ئاوارە بوون
- نزیکەی 3 ملیۆن و 200 هەزار کەس هێشتا ئاوارەن
- زیاتر لە 987 هەزار خەڵکی نەینەوا ئاوارەن
- زیاتر لە 110 هەزار خەڵکی حەویجە ئاوارەن
- زیاتر لە 67 هەزار کەس لە خەڵکی ئەنبار ئاوارەن
- زیاتر لە 709 هەزار کەس گەڕاونەتەوە نەینەوا
- زیاتر لە 262 هەزار عێراقی لە وڵاتانی دەوروبەر دەژین
- زیاتر لە 29 هەزار عێراقی لە کەمپەکانی حەسەکەن لە سووریا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.