Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:52

هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیا میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی سوید ده‌کات

له‌یاری چوون ئیتالیا دووچاری شكست هات
کوردستان TV
100%


له‌میانی یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشكۆی ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به‌جامی جیهانی دووهه‌زارو هه‌ژده‌ی رووسیا هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیا له‌سه‌ر یاریگای سان سیرۆ له‌شاری میلان میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی سوید ده‌كات.

له‌یاری چوون ئیتالیا دووچاری شكست هات به‌گۆلێكی بێ وه‌ڵام ، بۆیه‌ له‌م یاریه‌دا ده‌بێت به‌جیاوازی دوو گۆڵ  سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت تا گه‌یشتن به‌ جامی جیهانی مسۆگه‌ر بكات.

 لای خۆیه‌وه‌  جیامبیرۆ ڤینتۆرا ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیا له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند شێوازی یاریكردنمان ده‌گۆرین بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی شكستی یاری رابردوو بكه‌ین.

 هه‌روه‌ها ڤینتۆرا وتیشی ره‌نگه‌ بۆ ئه‌م یاریه‌ ئه‌نسینی و كاندریڤا زیاتر ئه‌ركی به‌رگریان پێ بسپێردرێت و به‌پلانی هێرشبردنیش یاری ئه‌نجام ده‌ده‌ین تا له‌گه‌یشتن به‌جامی جیهانی بێ به‌ش نه‌بین. 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.