گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگهیاند: رەجەب تەیب ئەردۆغان، بهمهبهستی پتهكردنی پهیوهندییهكان، لهم رۆژانهی داهاتوو سهردانی روسیا و كوێت و قهتهر دهكات، سەردانەکەی سەرکۆمار ئەردۆغانەوە جەخت لەسەر هەڵگرتنی تەواوی رێکارەکانی سنوردارکردنی بازرگانی و پرسی هەڵگرتنی ڤیزە دهكرێت.
ئیبراهیم کاڵن رایگهیاند سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە نێوان رۆژانی 13-15ی تشرینی دووەمدا سەردانی هەریەک لە رووسیا، کوێت و قەتەر دەکات.
ئیبراهیم کاڵن گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەدا کە لە رێگەی سەردانەکەی سەرکۆمار ئەردۆغانەوە جەخت دەکرێتەوە لەسەر هەڵگرتنی تەواوی رێکارەکانی سنوردارکردنی بازرگانی و پرسی هەڵگرتنی ڤیزە و هاوکات تاوتوێکردنی هاریکاری نزیکی بواری وزە باسی لێوە دەکرێت.
بڕیارە دوای رووسیا، ئەردۆغان لەسەر بانگهێشتی میری کوێت، شێخ سەباح جابر ئەحمەد ئەلسەباح سەردانی کوێت بکات و لەو بارەیەوە کاڵن گوتی: لە سەردانەکەدا پەیوەندی بازرگانی و هاریکاری بەڵێندەرەکان لە بوارە جیاجیاکان و وەبەرهێنانی هاووڵاتییانی کوێتی باسی لێوە دەکرێت، جگە لەوەی باس لە پرسی کونسولیەت و بواری کولتووری و پەروەردە و سەربازی و پیشەسازی سەربازی و بەرگری لایەنێکی تری کۆبوونەوەکان دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.