Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 01:32

په‌یامی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌رباره‌ی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی ئه‌مشه‌و

ئەمشەو پەیوەندی بە شوێنی کاریانه‌وه‌ بکەن و لە ئامادەباشیدا بن بۆ هاوکاریکردنی هاووڵاتیان
کوردستان TV
#7
100%

کوردستانیانی خۆشەویست،


بەداخەوە، ئەمشەو 12/13_11_2017 بوومەلەرزەیەک، شارەکانی کوردستانی هەژاند و بووە هۆکاری گیانلەدەستدان و برینداربوونی چەندین هاووڵاتى لە ناوچە جیاجیاکان. لێرەوە داوا لە کارمەندانی نەخۆشخانە و بنکەکانی تەندروستی و هەموو وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی پەیوەست بە هاوکاریی هاووڵاتیان ده‌كه‌ین، ئەمشەو پەیوەندی بە شوێنی کاریانه‌وه‌ بکەن و لە ئامادەباشیدا بن بۆ هاوکاریکردنی هاووڵاتیان، بەتایبەتیش برینداران.

بەم بۆنەیەشه‌وه‌ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، پارێزگار و سەرپەرشتیاری یەکە كارگێڕییەکان سەرپشک دەکات لە بڕیاردان بۆ هەر هەنگاوێک کە پێویست بکات بۆ هاوکاریکردنی برینداران و هاووڵاتیان. 

لە پەروەردگاری مەزن داواكارین گیانی قوربانییان بە بەهشتی خۆی شاد بکات و سەبووریی کەسوکاریان بدات، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران و سەلامەتی بۆ هاووڵاتییان دەخوازین.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
12/13-11_2017

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.