سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی دەست لەکار کێشاوەی لوبنان لە یەکەم لێدوانی تەلەڤزیۆنیدا دوای دەست لەکار کێشانەوەکە، رایگەیاندووە، لە سعودیە رووبەڕووی هیچ لێپرسینەوەیەک نەبووەتەوە و هەر کاتێ بیەوێ ئەو وڵاتە بەجێ دەهێڵێت.
سەعد حەریری هەروەها رایگەیاندووە، کە بەرپرسانی سعودیە ناچاریان نەکردووە بۆ دەست لەکار کێشانەوە و ئەو بەهۆی دروستبوونی مەترسی لەسەر گیانی، دەستی لەکار کێشاوەتەوە و لەماوەی دوو سێ رۆژی داهاتوودا دەگەڕێتەوە لوبنان و لەگەڵ سەرۆکی لوبنان تاوتوێی چەکی میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی دەکات.
رۆژی شەممە 4/11/2017، سەعد حەریری، سەرۆک وەزیران لوبنان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا لە ریازی پایتەختی سعودیە، دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند و هۆکارەکەشی بۆ دەستوەردانەکانی ئێران لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەیدا، گەڕاندەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.