Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 09:24

به‌ ئاگاداری هاوپه‌یمانان په‌یه‌ده‌ و داعش رێککه‌وتن

به‌رپرسێكی باڵای هاوپه‌یمانان چاودێریی رێككه‌وتنه‌كه‌ی كردووه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، له‌باره‌ی هه‌واڵی رێككه‌وتنی نهێنیی په‌یه‌ده‌ له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ به‌جێهێشتنی شاری ره‌ققه‌ باكووری سووریا رایده‌گه‌ێنێ، به‌شێك نه‌بووین له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌، به‌ڵام رێزی لێده‌گرن.

ئێریك پاهۆن، گوته‌بێژی پنتاگۆن، رایگه‌یاند: به‌ هۆی زۆریی خه‌ڵكی سڤیله‌وه‌، هاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش به‌ رابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا ناتوانێت به‌ پێی پێویست هێرشی ئاسمانی ئه‌نجامبدات و هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیش ئه‌و رێككه‌وتنه‌یان له‌گه‌ڵ داعش ئه‌نجامداوه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: ده‌كرێت هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانماندا به‌ ته‌واوی هاوتا نه‌بین. به‌ڵام رێز له‌وه‌ ده‌گرن ئه‌وان چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانی خۆیان بدۆزنه‌وه‌.

گوتیشی: ئه‌و رێككه‌وتنه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی مه‌ده‌نی شاری ره‌ققه‌ كه‌ په‌یه‌ده‌ دایمه‌زراندووه‌، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كاندا ئه‌نجامیانداوه‌ و به‌ پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ رێگه‌ به‌ خه‌ڵكی سڤیل و خێزانی چه‌كدارانی داعش دراوه‌ ره‌ققه‌ به‌جێبهێڵن.

ده‌شڵێ: به‌رپرسێكی باڵای هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان چاودێریی رێككه‌وتنه‌كه‌ی كردووه‌ و هاوپه‌یمانان لایه‌نێكی چالاكی رێككه‌وتنه‌كه‌ نییه‌.

ناوبراو باسی له‌وه‌ كرد كه‌ پشكنین بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ سڤیله‌ی شاره‌كه‌یان به‌جێهێشتووه‌ ئه‌نجامنه‌دراوه‌ و چه‌كداری بیانیی داعشیان له‌نێودابووه‌ كه‌ دواتر ده‌ستگیركراون.

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.