Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 05:50

به‌رپرسێکی یه‌کگرتوو: گروپێکی نێو هێزێکی سیاسی هه‌ڵه‌یه‌کی سیاسیان له‌ که‌رکوک کرد

هه‌موو میله‌تی كورد ده‌زانێت ئه‌و كه‌سانه‌ كێن
کوردستان TV
#9
100%

كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، هه‌موومان و هه‌موو میله‌تی كورد ده‌زانێت ئه‌و كه‌سانه‌ و لایه‌نه‌ كێیه‌ كه‌هه‌ڵه‌ی سیاسی كردووه‌، ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها(٤٨ یان ٧٢) سه‌عات له‌كه‌ركوك به‌رگری بكرایه‌ هه‌روه‌ك چۆن له‌ كۆبانی به‌رگریكرا ئه‌وا هاوكێشه‌ی سیاسی نێوده‌وڵه‌تی ئێستا له‌به‌رامبه‌ر كورد ده‌گۆڕدرا.

سه‌میر سه‌لیم ، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه‌: ڕیفراندۆم كرایه‌ پاساو ئه‌گه‌رنا خراپی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌ڵه‌كه‌بوونی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد له‌دوای ساڵی(٢٠٠٣)وه‌،دوای داعش به‌غداد ڕیفراندۆمی كرده‌ پاساو بۆ جێ به‌جێ كردنی مه‌رامه‌كانی ئه‌گه‌رنا ڕیفراندۆم هۆكار نه‌بووه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌پێش ڕیفراندۆم نه‌مانده‌زانی ڕیفراندۆم ئه‌م مه‌ترسیانه‌ی ئێستای ده‌بێت ، چونكه‌ نه‌مان ده‌زانی كه‌ هێزێكی سیاسی یان ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ له‌و هێزه‌ سیاسیه‌ له‌كۆتا خوله‌كدا دێن ئه‌و هه‌ڵه‌ سیاسیه‌ ده‌كه‌ن و ئه‌مریكا و ئه‌وروپاش گڵۆپی سه‌وز بۆ حكومه‌تی عیراقی هه‌ڵده‌كه‌ن دژ به‌ كورد.

گوتیشی: هه‌موومان و هه‌موو میله‌تی كورد ده‌زانێت ئه‌و كه‌سانه‌ و لایه‌نه‌ كێیه‌ كه‌هه‌ڵه‌ی سیاسی كردووه‌،ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها(٤٨ یان ٧٢)سه‌عات له‌كه‌ركوك به‌رگری بكرایه‌ هه‌روه‌ك چۆن له‌ كۆبانی به‌رگریكرا ئه‌وا هاوكێشه‌ی سیاسی نێوده‌وڵه‌تی ئێستا له‌به‌رامبه‌ر كورد ده‌گۆڕدرا، چۆن ئه‌مریكا دوای كۆبانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌ كرد كه‌ لقێكی په‌كه‌كه‌یه‌ و لای ئه‌مریكا له‌ لیستی تیرۆردایه‌ ئاواش مامه‌ڵه‌ به‌جۆرێكی تر له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرا،هه‌میشه‌ هه‌ڵه‌ی سیاسی ئه‌نجامی ڕووداوه‌كان ده‌گۆڕێت،ئێمه‌ نه‌مانده‌زانی ئه‌و هه‌ڵه‌ سیاسیه‌ ڕووده‌دات كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ به‌وجۆره‌ گۆڕدرا.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.