Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:04

چه‌ند داهێنانێکى سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ که‌ که‌وتوونه‌ته‌ بازاره‌کانى جیهان

كورسییه‌ك كه‌ به‌ وزه‌ى خۆر كارده‌كات
كورسییه‌ك كه‌ به‌ وزه‌ى خۆر كارده‌كات
کوردستان TV
100%

چه‌ندین داهێنانی سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ بازاره‌كانى جیهان ئێمه‌ لێره‌ ته‌نها ئاماژه‌ به‌ پێنج له‌م داهێنانه‌ سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌مانه‌ن:
 

 

 

یه‌كه‌م: سكۆته‌رى كاره‌بایى، ئه‌م سكۆته‌ره‌ كاره‌باییه‌ ده‌كرێت وه‌كو جانتایه‌ك بچووكى بكه‌یته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ خۆت بیبه‌یت بۆ هه‌ر شوێنێك كه‌ بته‌وێت و له‌ هه‌مان كاتیش ده‌توانیت به‌ كاره‌با شه‌حنى بكه‌یته‌وه‌.
 

سكۆته‌رى كاره‌بایى

 

 

دووه‌م: كاتژمێرى وریاكه‌ره‌وه‌، ئه‌م كاتژمێره‌ وریاكه‌ره‌وه‌یه‌ به‌ هیچ جۆرێك ناوه‌ستێت تا وه‌كو قاچه‌كانت نه‌خه‌یته‌ سه‌رى.
 

كاتژمێرى وریاكه‌ره‌وه‌

 

 

سێیه‌م: كورسییه‌ك كه‌ به‌ وزه‌ى خۆر كارده‌كات، ئه‌م كورسییه‌ له‌ باخچه‌ى گشتى و له‌ زانكۆكان داده‌نرێت و به‌ وزه‌ى خۆر كارده‌كات و ده‌توانیت له‌سه‌رى داده‌نیشیت و له‌ هه‌مان كاتیشدا مۆبایله‌كه‌ت یاخود لاپتوپه‌كه‌ت شه‌حن بكه‌یته‌وه‌.
 

كورسییه‌ك كه‌ به‌ وزه‌ى خۆر كارده‌كات

 

 

چواره‌م: پاترى شه‌حن، ئه‌م جۆره‌ پاترییه‌ وه‌ك فلاش به‌هۆى (USB) شه‌حن ده‌كرێت، ئه‌م چوره‌ پاترییه‌ ده‌توانێت هه‌موو كات به‌كارى بینیت و پێویستت به‌ ئامێرى شه‌حنكه‌ره‌وه‌ نابێت و به‌ شێوه‌یه‌كى ئاسان و به‌رده‌ست شه‌حن ده‌كرێته‌وه‌ له‌ رێگاى (USB).
 

پاترى شه‌حن

 

 

پێنجه‌م: هاوێنه‌ى دیجیتاڵ و زیره‌ك، ئه‌م هاوێنه‌ زیره‌كه‌ له‌لایه‌ن زانایانى چینى دروستكراوه‌ ئه‌م هاوێنه‌یه‌ به‌ ته‌لى كاره‌بایى پێكه‌وه‌ به‌ستراوه‌ وبه‌شێوه‌یه‌كى نه‌بینراو هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ى فرمێسك وه‌ك ئامرازێك پێوانى ئاستى  گلوكۆز  بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ چاوى ده‌كه‌ن یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ى توشبووى نه‌خۆشى شه‌كره‌ن. 
 

هاوێنه‌ى دیجیتاڵ و زیره‌ك

 

 

وه‌رگێڕان / سیروان عه‌زیز 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.