Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 12:08

که‌مێک پێش ئێستا زەمینلەرزەیەک لە دەربەندیخان روویدا

زەمینلەرزەکە بەھێز نەبووەو پلەکەی زۆرنزم بووە
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لە بوومەلەرزەی بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%


بومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ شارۆچكه‌ى ده‌ربه‌ندیخانى دا و قائیمقامی شاره‌كه‌ش ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، بومه‌له‌رزه‌كه‌ زۆر به‌هێز نه‌بووه‌، به‌ڵام دانیشتووانى ده‌ربه‌ندیخان هه‌ستیان پێكردووه‌.

قایمقامی دەربەندیخان رایگه‌یاند، کەمێک لەمەوبەر زەمینلەرزەیەک لەبەشێکی قەزای دەربەندیخانی داوە، هه‌روه‌ها گوتیشی، لەبەرئەوەی زەمینلەرزەکە بەھێز نەبووەو پلەکەی زۆرنزم بووە ھیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە.

شایه‌نی باسه‌ شەوی یەكشەممە 12/11/2017 ، بوومەلەرزەیەكی بەهێز هه‌رێمى كوردستان و كوردستانى ڕۆژهه‌ڵات و پارێزگاكانى عێراقی هەژاند. ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكه‌وته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.