Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 12:11

سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

دوو پەرلەمانتار دەستبەكار دەبن و سوێندنی یاسایی ده‌خۆن
کوردستان TV
100%

بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و گفتوگۆ لەسەر بودجەی ساڵی 2018ی عێراق و پشکی هەرێم لەو بودجەیەدا ده‌كات.

لە نووسراوێکدا کە وێنەیەکی به‌ ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کارنامەی دانیشتنەکەی سبەینێی ئاشکراکردووە کە بڕیارە کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەنجامبدرێت و خوێندنەوەی یەکەم بۆ دوو پڕۆژە یاسا دەکات.

بەپێی کارنامەکە، پەرلەمانی کوردستان سبەینێ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتی لە هەرێمی کوردستان – عێراق، لەگەڵ پڕۆژەیاسای هەمواری دووەمی پیادەکردنی یاسای خانوبەرە.

هه‌ر له‌ دانیشتنه‌كه‌دا دوو پەرلەمانتاری تریش دەستبەكار دەبن كە یەكێكیان لە فراكسیۆنی یەكێتییە و ئەوەی تریش لە فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.