لەنزیک قوتابخانەیەکی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمەریکا دەسڕێژی گوللە کرا و بەپێی میدیا ئەمەریکییەکان تا ئێستا سێ کەس گیانیان لەدەستداوەو تەقەکەرەکەش لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە کاتی ئەمریکا، لە یەکێک لە قوتابخانە ناوەندییەکانی ویلایەتی کالیفرۆنیا، دەستڕێژی گولـلە کرا. بەگوتەی پۆلیس لە رووداوەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون، کە لە نێویاندا منداڵ هەن.
پۆلیسی کالیفۆرنیا رایگەیاندووە، هێرشکارەکەیان لە شوێنی رووداوەکە کوشتووە و هەروەها لێکۆڵینەوەکانیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.