به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان رایده‌گه‌ێنێ، بانگی كۆمپانیایه‌كی راوێژكاری ده‌كه‌ین بۆ پشكنینی به‌نداوه‌كه و هه‌موو پارچه‌كانی بپشكنن و مه‌ترسی و كه‌موكوڕییه‌كانی بۆ دیاری بكه‌ن و بوودجه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه ده‌ستنیشان بكه‌ن.
ره‌حمان خانی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان زیانی به‌ركه‌وتووه به‌ڵام مه‌ترسی له‌سه‌رنییه، هه‌ر بۆیه ئێمه راپۆرتی خۆمان ئاماده‌كردووه، وێنه‌یه‌كمان بۆ به‌غدا ئاماده‌كردووه و وێنه‌یه‌كشمان داوه‌ته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان، سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكی راپۆرته‌كه‌ش گوتی: ئێمه به دوو ئاراسته كارمان كردووه، یه‌كێكیان لێژنه‌یه‌كی به‌نداوه‌كانی عێراق لێره‌ن و له‌گه‌ڵ به‌نداوه‌كانی هه‌رێم له گفتوگۆدان.
گوتیشی: له‌و راپۆرته هه‌ندێك كار هه‌یه كه به په‌له‌یه و ده‌ستنیشانمان كردووه كه بیكه‌ین وه‌كو پشكنینی به‌نداوه‌كه و هه‌روه‌ها روپێوێكی به‌نداوه‌كه كه ئێستا تیمێكی عێراقی لێره‌ن، ئه‌وانه هه‌ندێك ئاراسته‌مان نیشان ده‌ده‌ن كه به‌ره‌و چ هه‌نگاوێك ده‌ڕۆین له هه‌مانكاتدا ئێمه بانگی كۆمپانیایه‌كی راوێژكاری ده‌كه‌ین بۆ پشكنینی به‌نداوه‌كه و هه‌موو پارچه‌كانی بپشكنن و مه‌ترسی و كه‌موكوڕییه‌كانی بۆ دیاری بكه‌ن و بوودجه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه ده‌ستنیشان بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.