سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە ئاكامی تێكشكانی فرۆكەیەكی بچوك لە ناوچەی خابارۆڤسك لە رۆژهەڵاتی روسیا 6 كەس گیانیان لە دەستدا و تەنها منداڵێك رزگاری بوو .
بەپێی سەرچاوە هەواڵیەكانی روسیا ، فرۆكەكە لە جۆری 410 دابووە و حەوت كەسی تیابووە كە دووانیان تاقمی فرۆكەكە بوون .
روونیشیكردەوە كە منداڵێك لە نێو سەرنشینان لەو رووداوە رزگاری بووە ، بەڵام لە حاڵەتێكی مەترسیدارە .
بەپێی گوتەی بەرپرسێكی وەزارەتی فرياكەوتن ، فرۆكەكە لە شاری نیكۆلایسڤك نامور بۆ فرۆكەخانەیەكی ناوەخۆی گوندی نیلكان لە رێگابوو كە 1000 كیلۆمەتر لە خابارۆڤسك پایتەختی ئەو هەرێمە دوورە.
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.