كونسڵخانه‌ى ئه‌مریكا له هه‌ولێر رایده‌گه‌ینێت ئاژانسى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بۆ په‌ره‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى ئێستا له باشوورى كوردستان و هه‌ڵسانگاندن بۆ زیانه‌كان و پێداویستیه مرۆییه‌كان ده‌كه‌ن و دوو تیمى فریاكوزارى گه‌ڕۆك و دوو ئوتۆمبێلى فریاكه‌وتنى خێرایان ڕه‌وانه‌كردووه بۆ دابینكردنى خزمه‌تگوزارى .
له راگه‌یاندراوێكدا كه شه‌وه‌ى 14ى تشرینى دووه‌مى 2017 بڵاوكراوه‌ته‌وه، كونسڵخانه‌ى ئه‌مریكا له هه‌ولێر رایگه‌یاندووه، حكومه‌تى ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌ده‌م ڕووداوه‌كانى ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌وه ده‌چێت كه به گوڕى 7.3 پله‌ى ڕێخته‌ر دایه له نزیك شارى هه‌ڵبجه له 13 نوڤێمبه‌ردا.
له راكه‌یه‌دراوه‌كه‌دا هاتووه، هاوكارانمان له ئوفیسى هاریكارى بۆ كاره‌ساته سروشتییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ ئاژانسى ویلایه‌ته یه‌كگرتووكانى ئه‌مریكا بۆ په‌ره‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى ئێستا له ناوچه‌كانى ڕووداوه‌كه‌ن و خه‌ریكى هه‌ڵسانگاندنى زیانه‌كان و پێویستیه مرۆییه‌كان و دوو تیمى فریاگوزارى گه‌ڕۆك و دوو ئوتۆمبێلى فریاكه‌وتنى خێرایان ڕه‌وانه‌كردووه بۆ برینداران .
له كۆتاییدا هاتووه دڵمان له لاى هه‌موو ئه‌وانه‌یه له دووچارى زیان بوونه‌ته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بیین له چاودێریكردنى دۆخه‌كه و به پێى پێویست ده‌چین به ده‌م ڕووداوه‌كه‌وه .
ئاماده‌كاری: سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.