Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 07:59

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا بوودجه‌ی به‌رگری په‌سه‌ند کرد

بڕه‌كه‌ی ١، ٦٩٢ملیار دۆلاره‌
کوردستان TV
100%

پرۆژه‌ی یاسای بوودجه‌ی به‌رگری ئه‌مریكا، به‌ ده‌نگی ٣٥٦ ده‌نگی به‌ڵێ به‌رامبه‌ر به‌ ٧٠ ده‌نگی نه‌خێر له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا په‌سه‌ند كرا.

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا پرۆژه‌ی یاسای بوودجه‌ی به‌رگری ئه‌مریكا بۆ ساڵی ٢٠١٨ كه‌ بڕه‌كه‌ی ١، ٦٩٢ملیار دۆلاره‌ ، په‌سه‌ند كرد. ٢، ٦٢٦ملیار دۆلار بۆ خه‌رجییه‌كان و پێداویستییه‌كان و ٧، ٦٥ملیار دۆلاریش بۆ ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌ره‌كی ته‌رخان كراوه‌.

پرۆژه‌ یاساكه‌ له‌ لایه‌ن كۆمیته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا به‌ جیا ئاماده‌ كرا و تیادا له‌ ده‌نگدانێكدا به‌ ده‌نگی ٣٥٦ ده‌نگی به‌ڵێ به‌رامبه‌ر به‌ ٧٠ ده‌نگی نه‌خێر له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا په‌سه‌ند كرا.

له‌ پرۆژه‌ یاساكه‌دا، هه‌روه‌ها ٤،٤ ملیار دۆلار بۆ خه‌رجی به‌رگری مووشه‌كیی و ١٠،٣٧ ملیار دۆلاریش بۆ چالاكی چه‌كی ئه‌تۆمی ته‌رخان كراوه‌.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.